بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاگرەکەی هۆتێلێک لە تورکیا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بۆ تورکیا راگەیاند.
دوێنێ لە پارێزگای بۆلوی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥١ کەسیش بریندار بوون.
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی رووداوەکە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئاگرکەوتنەوەی کارەساتبار لە هۆتێلێکی شاری بۆلوی تورکیا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، زۆر خەمبارکەرە. لە دڵەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواو بۆ بریندارەکان دەخوازم."
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "من زۆر دڵتەنگم بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی هۆتێلێک لە بۆلو لە تورکیا. بیرکردنەوە و دوعاکانم لەگەڵ قوربانییەکان و کەسوکارەکانیان و خەڵکی تورکیا لەم کاتە سەختەدا. ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵ ئێوە وەستاوین."
هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "من دڵتەنگم بەهۆی ئاگرە دڵتەزێنەکەی بۆلوی تورکیا. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکومەتی تورکیا دەکەم لەم کاتە سەختەدا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین لە نێوان دوو خانەوادە شەڕی چەکداری رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس بریندار بوون کە رەوشی یەکێکیان گرانە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین پەیامێکی لە دیاربەکرەوە بۆ غەززە نارد.
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات.